فڕۆکەی هاوپەیمانی عەرەبی بۆردوومانی وەزارەتی بەرگری یەمەن دەکەن

 فڕۆکەی هاوپەیمانی عەرەبی بۆردوومانی وەزارەتی بەرگری یەمەن دەکەن
فرۆکەکانی هاوپەیمانی عەرەبی باڵەخانەی وەزارەتی بەرگری یەمەنیان لە سەنعای پایتەخت بۆردوومانکرد.

ئەو بۆردوومانە دوای رووداوی کوژرانی 45 سەربازی ئیماراتی دێت لەیەمەن، و دوای رووداوەکە فڕۆکەکانی هاوپەیمانی عەرەبی دەستیانکردووە بە بۆردوومانی چڕی حوسییەکان و لایەنگرانی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح.

رۆژی هەینی 4-9-2015 بەهۆی تەقینەوەیەک لە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە یەمەن، 45 سەربازی ئیماراتی کوژران.

فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئیماراتیش هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند "لە تەقینەوەکەدا 45 چەکداری ئیماراتی سەر بە هێزەکانی هاوپەیمانی عەرەبی لە یەمەن کوژراون".

عەبدە ئەلحوزەیفی، وەزیری ناوخۆی یەمەن رایگەیاند" تەقینەوەکە بەهۆی هەڵە کۆکرنەوەی تەقەمەنی و چەکەکان بووە لە کۆگاکەدا".

هێزەکانی هاوپەیمانی عەرەبی و هێزی نیشتمانی یەمەنی، کە هەزارن سەربازن و بەمەبەستی گرتنەوە سەنعای پایتەختی یەمەن لە سەربازگەی سافر نیشتەجێکراون.














رووداو
Top