چوار پارتییه‌كه‌ی توركیا هاوهه‌ڵوێستن.. لە هەر ژوورێکی دەنگاداندا کامێرای چاودێری دادەنێن
پێشتر پارتییه ئۆپۆزسیۆنه‌كان، ئاكه‌په‌یان تۆمه‌تبار ده‌كرد به‌وه‌ی به‌رده‌وام له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ساخته‌كاری ده‌كات، بۆیه ئه‌م پێشنیازه ده‌بێته رێگر له‌به‌رده‌م هه‌ر ساخته‌كارییه‌ك، چونكه كامێرای چاودێری، هه‌موو ساخته‌كارییه‌كان ئاشكرا ده‌كات.
له توركیا 194 هه‌زار سندووقی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده ده‌كرێن، بۆیه پێویسته رێژه‌یه‌كی زۆر له كامێرای چاودێری ئاماده بكه‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش بڕیاره له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه هه‌موو پارتییه‌كان پێشنیازه‌كه‌ی ئاكه‌په بۆ كۆمیسیۆن بنێرن، بزانن ئاخۆ بودجه‌ی ته‌واو له به‌رده‌سته بۆ كارێكی له‌و شێوه‌یه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا (ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵو) ئاماژه‌ی دا، كه ئه‌وان له توانایاندا هه‌یه بودجه‌ی ئه‌و كامێرا چاودێرییانه بۆ كۆمیسیۆن ئاماده بكه‌ن.
هه‌ده‌په له راگه‌یاندراوێكدا پشتگیریی خۆی بۆ ئه‌و پێشنیازه ده‌ربڕیوه و ئاماژه‌ی داوه، كه پێشتر ئاكه‌په و پارتییه‌كانی دیكه ده‌یانگوت له شاره كوردییه‌كاندا به زه‌بری هێز و چاوسووركردنه‌وه له‌سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان ده‌نگ به هه‌ده‌په دراوه، بۆیه ئه‌م كامێرای چاودێریانه ده‌بێته به‌ڵگه‌یه‌كی جیددی بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه ده‌ده‌نه پاڵ ئێمه.
ئه‌مه بۆ یه‌كه‌مجاره هه‌ر چوار پارتی ناو په‌رله‌مانی توركیا له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك یه‌ك هه‌ڵوێستیان هه‌بێت.
