ئەرجەنتینیش پەنابەر وەردەگرێت

ئەرجەنتینیش پەنابەر وەردەگرێت
سەرۆكی ئەرجەنتین رایگەیاند، وڵاتەكەی دەخوازێت پەنابەری سوری زیاتر وەربگرێت كە بۆ پێنج ساڵ دەچێت وڵاتەكەیان بە دەست جەنگێكی نەگریسەوە گیرۆدەیە.

ئەنیپاڵ فرناندیس سەرۆك وەزیری ئەرجەنتین رایگەیاند، لەڕێی پرۆگرامێكەوە كە لە سەرەتای ساڵی رابردووەوە كاریی پێدەكرێت، حكومەتەكەی بڕیاریداوە رێوشوێنی هاتنەناوەوەی سورییەكان بۆ نێو ئەردجەنتین، سوك بكات.

وتیشی: "وەك نەریتێكی وڵات بۆ كەمكردنەوەی تەنگژە مرۆییەكان، ئەرجەتنین دەیەوێت دەستی یارمەتی بۆ ئاوارە سورییەكان درێژ بكات:

كۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەووە یەكگرتوەوەكان نوسینگەی ئەرجەنتین، لای خۆیەوە رایگەیاند، تائێستا ئەرجەنیتن پێشوازی لە 100 پەنابەری سوری كردووە.

لەو دەمەی جەنگی ئەهلی لە ساڵی 2011 لەو وڵاتەدا دروست بووە، زیاتر لە چوار هەزار سوری ئاوارە بوون و لە وڵاتان داوای دەستخستنی مافی پەنابەرییان كردووە، ئەوەش بە وتەی نەتەوە یەكگرتووەكان، لە ماوەی 25 ساڵی رابردوودا بە زۆرترین ژمارەی پەنابەران دادەنرێت.












خەندان
Top