كارته‌ر: تا ئێستا 6 هه‌زار و 500 هێرشى ئاسمانى له‌ عێراق و سوریا كراوه‌ته‌ سه‌ر داعش

كارته‌ر: تا ئێستا 6 هه‌زار و 500 هێرشى ئاسمانى له‌ عێراق و سوریا كراوه‌ته‌ سه‌ر داعش
ئاشتون كارته‌ر، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا له‌ گوته‌یه‌كدا كه‌ له‌ كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی جه‌نگاوه‌ره‌ دێرینه‌كان له‌ بالتیمۆر پێشكه‌شى كرد رایگه‌یاند، له‌ سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكى شه‌ڕى رووبه‌ڕوونه‌وه‌ى رێكخراوى تیرۆرستى داعش تاوه‌كو ئێستا، وڵاتانى هاوپه‌یمانان كه‌ وڵاته‌كه‌ى سه‌ركردایه‌تى ده‌كات، شه‌ش هه‌زارو 500 هێرشى ئاسمانیان له‌ عێراق و سوریا بۆ تیرۆرستانى داعش ئه‌نجامداوه‌ و به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاویش توانراو جموجۆڵ و چالاكییه‌كانى تیرۆرستانى داعش له‌و دوو وڵاته‌ په‌ك بخرێت.

گوتیشى: بێ گومان به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت تیرۆرستانى داعش بۆ دواجار شكستیان پێ ده‌هێنرێت، ، به‌ڵام ئه‌و كاره‌ پێویستی به‌ كات هه‌یه‌.

وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ شه‌ڕى رووبه‌ڕوونه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش توانیویانه‌ مه‌شق و راهێنان به‌ 12 هه‌زار له‌ هێزه‌كانى عێراق بكه‌ن و له‌گه‌ڵ بۆردوومانه‌ ئاسمانییه‌كان پێویسته‌ له‌سه‌ر زه‌وی هێزه‌كانیش پارێزگاری له‌ سه‌ركه‌وتنه‌كان بكه‌ن، گوتیشى له‌ناوبردنى یه‌كجارى رێكخراوى تیرۆرستى داعش پێنج تا 10 ساڵى پێویسته‌.
Top