ئۆباما پابه‌ندبوونى واشنتۆن بۆ رووبه‌ڕوونه‌وه‌ى هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى ئێران بۆ شاى سعودیه راده‌گه‌یه‌نێت
به‌رپرسه‌كانى كۆشكى سپى ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه، ئۆباما هه‌ینى له كۆشكى سپى پێشوازى له شا سه‌لمان ده‌كات و هه‌وڵده‌دات، مه‌ترسى و نیگه‌رانییه‌كانى وڵاتانى عه‌ره‌بى له‌به‌رامبه‌ر مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى ئێران له ناوچه‌كه بڕه‌وێنێته‌وه و پێشى راده‌گه‌یه‌نێت، كه واشنتۆن هیچ كاتێك رێگه نادات ئێران ببێت به مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه بۆ تێكدان و شڵه‌ژانى سه‌قامگیرى له ناوچه‌كه.
بڕیاره سبه‌ى هه‌ینى، شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز شاى سعودیه سه‌ردانى ئه‌مه‌ریكا بكات و له‌گه‌ڵ ئۆباماش چه‌ند پرس و بابه‌تێكى گرنگ تایبه‌ت به ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست تاوتوێ بكات.
