پۆلیسی توركیا هه‌ڵیكوتایه‌ سه‌ر چه‌ند كۆمپانیایه‌كى سه‌ر به‌ گروپى گیوله‌ن

پۆلیسی توركیا هه‌ڵیكوتایه‌ سه‌ر چه‌ند كۆمپانیایه‌كى سه‌ر به‌ گروپى گیوله‌ن
اژانسه‌كانى هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانى پۆلیسى توركیا هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر چه‌ند كۆمپانیایه‌ك، كه‌ سه‌ر به‌ گروپى فه‌تحوڵلا گیوله‌نن.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاژانسى ده‌نگوباسى ئه‌نادۆل ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ هێزه‌كانى پۆلیس 23 كۆمپانیاى سه‌ر كوزا ئیبلیكیان پشكنیوه‌ كه‌ چه‌ندین چالاكى جۆراوجۆرى تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.

هاوكات هێزه‌كانى ئه‌منى شه‌ش كه‌سیشیان ده‌ستگیر كردووه‌، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌ركان ئه‌كوس به‌رێوه‌به‌رى نوسینى كه‌نال توركى ته‌له‌فزیۆنى رایگه‌یاند كه‌ هێزه‌كانى پۆلیس جگه‌ له‌ پشكنینى كۆمپانیاكان، مالى به‌رێوه‌به‌رى نوسینیشیان پشكنیوه‌.
Top