لە هەڵمەتێكی هێزە ئەمنییەكاندا 78 كەس كوژران

 لە هەڵمەتێكی هێزە ئەمنییەكاندا 78 كەس كوژران
لە سینا لە ئاكامی هەڵمەتی هێزەئەمنیەكانی میسر حەفتاو هەشت كەس كوژراون. لە مبارەیەوە سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە لە ئەنجامی ئەو هەڵمەتە ئەمنیانەی كە هێزەكانی میسر لە سینا ئەنجامیانداوە حەفتاو هەشت كەس كوژراون كە لە نێوانیاندا سیی و دووكەسیان هاوڵاتی میسری نین و سەد وشازدە كەسی دیكەش برینداربوون. هاوكات سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوەشكرد هێزە ئەمنیەكانی میسر دووسەد وسێ كەسیان لە ئەندامانی چەكدارە تیرۆریستەكان دەستگیركردوە كە تاوانبارن بە بۆسەدانانەوە و هێرشكردنی چەكداری بۆسەر هێزەكانی میسر.
Top