1ی ئاب/ ئۆگۆست (گوڵان میدیا)- به‌ریتانیا ئاماده‌یی خۆیی نیشاندا بۆ باشترکردنی پەیوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ ئێران، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ئاشکرای کرد: کە دوێنێ ڕۆژی چوارشه‌ممه ویلیا‌م هێگ له پەیوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانییه‌که‌ی باسیان له‌سه‌ر پەیوه‌ندی نێوان ئێران و به‌ریتانیا و هاوکێشه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی پاش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریی ئێران کردووە، بی بی سی، بڵاوی کرده‌وه که وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌م پێوه‌ندییه‌دا جه‌ختی کردۆته لە سه‌ر نیازی ده‌سبه‌جێ بۆ هه‌نگاونان له‌پێناو کۆتایی هێنان به نیگه‌رانییه‌کان له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی ئەتۆمی ئێران. هێگ ته‌ئکیدی له‌سه‌ر ئاماده‌یی به‌ریتانیا کردووه له‌پێناو باشترکردنی پەیوه‌ندیی دوو لایه‌نه له‌گه‌ڵ ئێران به شێوه‌ی هه‌نگاو به هه‌نگاو و دوولایه‌نه. هاوکات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا رایگەیاندووە کە دیدار له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانییه‌که‌ی له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کە له مانگی سێپتێمبێری ئه‌مساڵ بەرێوەدەچێت ساز دەکات.