له لیبیا و تونس دژی ئیسلامییەکان خۆپێشاندان ئەنجام درا
دوای کوژرانی \"عەبدولسەلام مسماری\"" یاساناسی بەرهەڵستکاری دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسلامی له لیبیا، هەزاران کەس له شاری \""بنغازی\"" هێرشیان کرده سەر نووسینگەکانی ئیخوان ئەلموسلمین و حزبی داد و چاکسازیی ئەم وڵاته و ئەم نووسینگانەیان بەتاڵان برد. هەروەها له ترابلۆسی پایتەختی لیبیاش، سەدان کەس خۆپێشاندانێکیان رێکخست.
عەبدولسەلام مسماری رۆژی هەینی له کاتی دەرچوونی له مزگەوت دەستڕێژیی لێکرا.
هەروەها ئەمڕۆ دەیان هەزار کەس له تونس له رێوڕەسمی ناشتنی \""محەممەد بەراهیمی\"" یەکێک له سەرکردەکانی دژی حکومەتی ئیسلامیخوازی تونس، دەنگی ناڕەزاییان بەرز کردەوه و داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەم حکومەتەیان کرد.
بەراهیمی دووەم بەرهەڵستکاری حکومەته که له ماوەی شەش مانگی رابردوودا لەم وڵاته دەکورێت. ئەم کەسایەتییه رۆژی پێنجشەممه له پێش چاوی خێزان و منداڵەکەی له بەردەرگای ماڵیان لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو دەستڕێژیی لێکرا و کوژرا.
هەروەها ئەندام پەرلەمانی شەش حزبی تونس له بەرنامەیان دایه دەستلەکار بکێشنەوه بۆ ئەوەی پەرلەمان و حکومەتی له رێژەی یاسایی دەرچێت و هەڵوەشێتەوه."
