کۆنگریسی ئەمەریکا پێدانی چەکی بە سوپای ئازادی سوریا رەتکردەوە

کۆنگریسی ئەمەریکا پێدانی چەکی بە سوپای ئازادی سوریا رەتکردەوە
27 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- کۆنگریسی ئەمەریکا پرچەککردنی چەکدارەکانی سەر بە سوپای ئازادی سوریا لەلایەن ئەمەریکاوە رەتکردەوە و داوا دەکات، روونکردنەوەی زیاتر لە بارەی ئەو دۆسییە بخاتەروو، ئاژانسی هەواڵی ئای بی بڵاویکردەوە کە هەردوو پارتی کۆماری و دیموکراتی لە کۆنگریسی ئەمەریکا پێشنیازی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جۆن کیری و دەزگای هەواڵگری ئەمەریکایان رەتکردۆتەوە، کە باس لە پرچەککردنی چەکدارەکانی سەر بەسوپای ئازادی سوریا دەکات، ئەندامانی کۆنگریسی ئەمەریکا داوای لە هەردوولا کردووە، روونکردنەوەی زیاتر لەبارەی پیشنیازەکەیانبخەنەروو، کە پێیان وایە، پێدانی چەک بە گرووپە چەکدارە توندرەوەکانی ئیسلامی لەسوریا کە لەدژی رژیمی بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا شەڕ دەکەن، دەبێتە دووبارەکردنەوەی ئەو هەڵەیەی کە لە ئەفغانستان پێشتر کردبوویان.
Top