ئه‌مه‌ریكا و چین له سه‌ر پاراستنى ئاسایشى ئه‌لیكترۆنى و په‌یوه‌ندییه‌كان رێككه‌وتن
به پێى زانیارییه‌كان كه له باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ر دوو سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و چین بڵاوبووه‌ته‌وه، ئۆباما و جین پینگ كۆكبوون له سه‌ر زه‌رووره‌تى پاراستنى ئاسایشى ئه‌لیكترۆنى كه بووه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى بۆ گرژى و ئاڵۆزى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان واشنتۆن و په‌كین هه‌روه‌ها ئه‌و دوو سه‌رۆكه به‌ڵێنیان به یه‌كتر دا كه هه‌وڵه‌كانیان له پێناو زیاتر پاراستنى ئاسایشى ئه‌لیكترۆنى بخه‌نه گه‌ڕ،
شایانى باسه دواى وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكایه‌تى چین له مانگى ئادارى رابردووه ئه‌مه یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى شى جین پینگ سه‌رۆكى چینه كه له‌گه‌ڵ باراك ئۆباما سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا سازى بكات.
