ئەردۆگان ھێرشی توند دەکاتە سەر خۆپیشاندەران و داوای کۆتایی ھاتنی دەکات

ئەردۆگان ھێرشی توند دەکاتە سەر خۆپیشاندەران و داوای کۆتایی ھاتنی دەکات
8 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک وەزیری تورکیا، دوای گەڕانەوەی لە گەشتێکی بۆ چەند وڵاتێکی باکوروی ئەفریقا، لە وتەیەکی دا بۆ لایەنگرانی لە فرۆکەخانەی ئەستەمبوڵ ھێرشی توندی کردە سەر خۆپیشاندانەکانی چەند رۆژی رابردووی ئەستەمبوڵ و چەند شارێکی تری تورکیاو ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە ئەو خۆپیشاندانانە کۆتاییان پێ بێ لەبەرئەوەی لە سنوری یاسا شکێنی نزیکبونەتەوە.
لە یەکەمین کۆبونەوەی جەماوەریدا بۆ پشتیوانیکردن لە حکومەتەکەی لەو کاتەوەی کە گرژی و ئاڵۆزیەکان لە تورکیا سەریان ھەڵداوە، ئەردۆگان لەلایەن زیاتر لە دە ھەزار کەس لە لایەنگرەکانیەوە پێشوازی لێکرا سەرەرای لێدوانەکانی رابردووی کە تیایدا ھەڵوێستێکی نەرمتری بەرامبەر بەو خۆپیشاندانانە نواندبوو، ئەردۆگان لەو وتەیەیدا ھێرشێکی توندی کردە سەر خۆپیشاندەران.
لەماوەی ھەفتەی رابردوودا، خۆپیشاندانەکان ٧٨ شاری تورکیای گرتەوەو لە ئاکامدا دوو کەس کوژراون و زیاتر لە چوار ھەزار کەسیش برینداربوون. ھێزەکانی پۆلیسی تورکیا زیاتر لە سێ ھەزار خۆپیشاندەریان دەستگیرکردووە.
Top