رژێمی سووریا، به‌شداری له كۆنفرانسی جنێڤ ده‌كات
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رژێمی سووریا، وه‌لید موعه‌لیم، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نووسیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هوشیار زێباری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئاماده‌یی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دی بۆ به‌شداری له كۆنفرانسی جنێڤ، راگه‌یاند.
وه‌لید له‌م لێدوانه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كۆنفرانسی دووه‌می جنێڤ ده‌رفه‌تێكی گونجاو و له‌باره بۆ گه‌یشتن به رێگه‌چاره‌یه‌كی سیاسی بۆ قه‌یرانی ناوخۆی سووریا.
ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی سووریا، لایه‌نی سه‌ره‌كیی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، رایگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر پرسی وازهێنانی به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات، له كۆنفرانسه‌كه‌دا باس بكرێت، به‌شداری ده‌كات.
ئۆپۆزسیۆنی سووریا هه‌روه‌ها ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه، له ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له سه‌رده‌می حكوومه‌تی كاتیدا، نابێ هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی له بڕیاردانی سیاسی و سه‌ربازیدا هه‌بێت.
