ئه‌مه‌ریكا، كۆنفرانسی چه‌ك داماڵینی ئه‌تۆمیی، بایكۆت كرد
ئارین پیلتۆن، گوته‌بێژی نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، رایگه‌یاند به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران، سه‌رۆكی ئه‌مساڵی كۆنفرانسه‌كه‌یه، ئه‌مه‌ریكا هیچ نوێنه‌رێك بۆ به‌شداری له كۆنفرانسه‌كه‌دا نانێرێت.
گوته‌بێژه‌كه‌ی نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و وڵاته‌ی به‌هۆی قه‌یرانه ئه‌تۆمییه‌كه‌یه‌وه سزای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی به‌سه‌ره‌وه‌یه، مافی ئه‌وه‌ی نییه پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌و كۆنفرانسه‌ی پێبدرێتز
كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تیی چه‌ك داماڵینی ئه‌تۆمی، 65 ساڵ پێش ئێستا و له جنێڤ دامه‌زرا و به‌پێی ریزبه‌ندی ئه‌لفوبێ، هه‌موو ساڵێك، سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی ده‌درێت به وڵاتێك.
