كۆمكاری‌ عه‌ره‌بی‌، پاڵپشتیی‌ پرۆسه‌ی‌ ئاشتیی‌ ئیسرایل و فه‌له‌ستین ده‌كات

كۆمكاری‌ عه‌ره‌بی‌، پاڵپشتیی‌ پرۆسه‌ی‌ ئاشتیی‌ ئیسرایل و فه‌له‌ستین ده‌كات
30ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- سه‌رۆکوه‌زیرانی‌ قه‌ته‌ر، له‌ ئه‌مه‌ریكا راگه‌یاند كۆمكاری‌ عه‌ره‌بی‌ هیچ كێشه‌یه‌كی‌ له‌گه‌ڵ‌ گۆڕانكاریی‌ بچووك له‌ سنووره‌كانی‌ ئیسرایل له‌ ساڵی‌ 1967 نییه‌ و پشتیگریی‌ له‌ هه‌ر رێكه‌وتنێكی‌ نێوان ئیسرایل و فه‌له‌ستین ده‌كات.

شێخ حه‌مه‌د بن جاسم، سه‌رۆکوه‌زیرانی‌ قه‌ته‌ر، له‌ دیدار له‌گه‌ڵ‌ گه‌وره‌ به‌رپرسانی‌ ئه‌مه‌ریكا راگه‌یاند، كۆمكاری‌ عه‌ره‌بی‌ كێشه‌ی‌ نییه‌ له‌گه‌ڵ‌ گۆڕانكاری‌ له‌ سنووره‌كانی‌ ئیسرایل له‌ ساڵی‌ 1967.
بن جاسم هه‌روه‌ها ته‌ئكیدی‌ كرده‌وه‌ كۆمكاری‌ عه‌ره‌بی‌ پشتگیری‌ له‌ هه‌ر رێكه‌وتنێكی‌ نێوان ئیسرایل و فه‌له‌ستین و هه‌روه‌ها گۆڕینه‌وه‌ی‌ زه‌وی‌ و ناوچه‌كان ده‌كات.
پێشتر له‌ ساڵی‌ 2002، كۆمكاری‌ عه‌ره‌بی‌، پڕۆژه‌یه‌كی‌ ئاشتیی‌ خسته‌ روو كه‌ ئیسرایل له‌ ئه‌گه‌ری‌ كشانه‌وه‌ بۆ پشت سنووره‌كانی‌ ساڵی‌ 1967، له‌لایه‌ن وڵاتانی‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌ به‌ ره‌سمی‌ ده‌ناسرا.
Top