روسیا.. بەهۆی كەوتنەخوارەوەی بەرد لە ئاسمانەوە، 400 كەس برینداربوون

روسیا.. بەهۆی كەوتنەخوارەوەی بەرد لە ئاسمانەوە، 400 كەس برینداربوون
16 شوبات / فه‌برایه‌ر 2013 (گوڵان میدیا)- بەهۆی كەوتنەخوارەوەی ژمارەیەك تاشەبەرد لە ئاسمانەوە، لەهەرێمی ئوراڵی روسیا 3 كەس بەسەختی و زیاتر لە 400 كەسی دیكەش بریندار بوون، بەپێی لێدوانێكی فەرمی وەزارەتی ناوخۆی روسیا، بەردبارانەكە لە شەش شاری سەر بە هەرێمی ئوراڵ روویداوە و زیانی لێكەوتۆتەوە، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ روسیا رایگەیاند: زیاتر لە 400 كەس بریندار بوون و لەوانەش 3یان برینەكانیان سەختە، هەروەها راشیگەیاند: كە بەردەكان بەسەر ناوچەكانی زوڤەر دۆلسكی و جیلایە بینسك و تایومین و لەگەڵ‌ كۆماری باشكیریا و باكوری كازاخستان دا باریون، بەردەكان لە بەرزایی 10 هەزار مەتر دوور لە زەوی تەقیونەوە و ئاسمانی ناوچەكانی رووناك كردۆتەوە، پارچەكان شوشەی پەنجەرەی بیناكانی شكاندووە و زۆربەی بریندارەكانیش بە هۆی كەوتنەوەی ئەم شوشانەوە بریندار بوونە، لەو وێنانەدا كە لەلایەن هاوڵاتیانی ئەو وڵاتەوە لە تۆڕەكانی ئینتەرنێتدا بڵاو كراونەتەوە، پێكدادانی پێشوەخت بەدی دەكرێت، بەڵام هیچ كارەساتێكی سروشتی لە ئارادا نییە.
Top