ژمارەی قوربانییەكانی سوریا گەیشتە نزیكەی 70 هەزار

ژمارەی قوربانییەكانی سوریا گەیشتە نزیكەی 70 هەزار
13 شوبات / فه‌برایه‌ر 2013 (گوڵان میدیا)- سەرۆكی كۆمیتەی مافەكانی مرۆڤ لە رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان ئاشكرای كرد: ژمارەی كوژراوەكانی سوریا نزیكبووەتەوە لە 70 هەزار كەس و ناوبراو ئیدانەی ئەنجومەنی ئاسایشی كرد كە نەیانتوانیوە بگەنە چارەسەرێك لەمەڕ سوریا.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، ناڤی پیڵای سەرۆكی كۆمیتەی مافەكانی مرۆڤ لە یو ئێن، رایگەیاند: \"تەنیا مانگێك لەمەوپێش ژمارەی قوربانیانی سوریا 60 هەزار كەس بوو، بەڵام ئەو ژمارەیە ئێستاكە بەرز بووەتەوە و نزیكەی 70 هەزار كەسە\"".

هەروەها گوتی: \""نەبوونی بۆچوونێكی یەكگرتوو لەسەر سوریا، زیانێكی گەورەی لە هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە داوە و ئەوان باجەكەی دەدەن\"".

سەبارەت بەو ناكۆكییە 23 مانگییە، ناوبراو دەڵێ \""ئێمە لەسەر ئەو تراژیدیایە دادگایی دەكرێین و ئێمە لە یو ئێن و ئەوانەشی لە ئەنجومەنی ئاسایشن لە داهاتوودا ئەو پرسیارەمان ئاڕاستە دەكرێت كە چیمان كرد؟\""."
Top