تورکیا، یاسای قسەکردن بە زمانی دایکی لە دادگادا پەسند کرد

تورکیا، یاسای قسەکردن بە زمانی دایکی لە دادگادا پەسند کرد
31ی‌ كانوونی‌ دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- سەرۆککۆماری تورکیا، عەبدوڵڵا گوول، بڕیاری لەو یاسایە دا کە ماف دەدات بە تۆمەتبار تاکو لە دادگا و بەردەم دادوەردا بە زمانی دایک بدوێ و داکۆکی لە خۆی بکات. هاوکات ڕێیش بە ژن و مێرد دەدات لە زینداندا پێک بگەن.
بەپێی یاسای دادگاییکردن بە زمانی دایک، تۆمەتبار بۆی هەیە دەربارەی تۆمەتەکەی کە لە ڕێگەیەوە گیراوە بەو زمانەی کە باشتر دەتوانێت گوزارشتی لێ بکات قسە بکات. تۆمەتبار لەو کاتەدا دەتوانێت لە ڕێگەی یەکێک لەو چەند وەرگێڕی زمانەی کە دادگا دیاریی کردوون ڕوونکردنەوە بداتە دادگا. ئامانج لەم یاسایە بۆ نەتەوەکانی غەیرە تورکە(کورد مەبەستیەتی)، تاکو بتوانن بە زمانی دایک داکۆکی لە خۆیان بکەن. گوول ئەو یاسایەی کە بڕیاری لێی داوە هاوکات ڕێ بە زیندانیکراوان دەدات هاوسەرەکانیان لە گرتووخانەدا ببینن و پێک بگەن.
Top