ئێران داوای ڕاگرتنی كۆكوژی موسڵمانانی میانمار ده‌كات
ئاژانسی هه‌واڵی (فارس نیوز) بڵاویكرده‌وه، (عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، كۆماری ئیسلامی یه‌كه‌م وڵاتی ئیسلامییه له‌جیهاندا ئیدانه‌ی كۆكوژیی موسڵمانانی میانماری كرد، ده‌ستپێشخه‌ریش بووه له‌به‌جیهانیكردنی كێشه‌ی موسڵمانانی ئه‌و وڵاته، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌یوه‌ندی به‌ڕێكخراوی هاریكاری ئیسلامی‌و ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه كردووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، حكومه‌تی ئێران به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی موسڵمانانی میانمار، به‌رده‌وام له‌په‌یوه‌ندی كردندایه له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی ئه‌و وڵاته‌دا، هیواشیخواست به‌زووترین كات كێشه‌ی موسڵمانانی میانمار كۆتایی پێبێت، وتیشی:\"كۆماری ئیسلامی به‌نیازه باڵیۆزخانه‌ی خۆی له‌میانمار بكاته‌وه، له‌ڕێگه‌ی ئه‌و باڵیۆزخانه‌یه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ میانماردا باش بكات‌و كۆتایی به‌كێشه‌ی موسڵمانانی ئه‌و وڵاته بهێنێت\""."
