پارتى كادیما لە حكوومەتى ئیسرائیل كشایەوە
مۆفاز لە كۆبوونەوەى لەگەڵ ئەندامانى پارتەكەى لە پەرلەمانى ئیسرائیل گوتى، بنیامBenjamin Netanyahuین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانى ئیسرائیل كە سەرۆكى پارتى لیكۆدە، هیچ بژارەیەكى تری بۆ پارتى كادیما نەهێشتەوە و پێشمان وانییە لە هەمبەر ئەم بڕیارە هەڵوێستى بگۆڕێ، بۆیە لە حكوومەت هاتینە دەرەوە.
پارتى كادیما دوێنێ چوارشەم بۆ بڕیاری كشانەوەى پارتەكە لە حكوومەت پڕۆسەیەكى دەنگدانى ئەنجام دا كە تێیدا 25 ئەندام بە بەڵێ و 3 ئەندامیش بە نەخێر دەنگیان دا.
مۆفاز دواى كشانەوەى پارتەكەى لە حكوومەت راى گەیاند، نامەى دەست لەكاركێشانەوەم پێشكێش بە نەتەنیاهۆ كرد و لەمڕۆ بەدواوە بەسەر بەرزییەوە لە ریزى ئۆپۆزسیۆنەوە خزمەتى وڵاتەكەمان دەكەین.
مۆفاز پێش چەند رۆژێك بۆ ئەندامانى بارستەكەى قسەى كردبوو كە مانەوەى پارتەكەى لەگەڵ هاوپەیمانیى حكوومەتەكەى نەتەنیاهۆ ئەستەمە و داواى لە ئەندامان كرد پاڵپشتی لە كشانەوەى پارتەكەیان بكەن.
لای خۆیەوە شیلى یەحیمۆڤیچ سەرۆكى پارتى كاری بەرهەڵستكار داواى لە مۆفاز كرد دژى كەنیست پاڵپشتی لە داواكانى بكا و هەڵبژاردنێكى پێشوەختە ساز بدرێ.
سەرەڕاى كشانەوەى پارتى كادیما لە حكوومەت، بەڵام پارتى لیكۆد هێشتا زۆرینەى ئەندامانى پەرلەمان پێك دێنێ كە لە كۆى 120 كورسى خاوەنى 66 كورسیە، رووسیا تودەى بڵاوى كردەوە.
پارتى كادیما بەسەرۆكایەتى مۆفاز لە پەرلەمانى ئیسرائیل (كەنیست) خاوەنى 28 كورسی بوو و ماوەى 2 مانگە بەشداری لە حكوومەتى هاوپەیمانى كرد، مۆفاز لە حكوومەتەكەى نەتەنیاهۆ پۆستى جێگری سەرۆك وەزیرانى پێ سپێدرابوو.
"
