پێویسته عێراق سود له‌سه‌رۆكایه‌تی كۆمكاری عه‌ره‌بی وه‌ربگرێت
ئاژانسی هه‌واڵی (مهر)ی ئێران بڵاویكرده‌وه، (عه‌لی لاریجانی) سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، پێشوازی له (عه‌ممار حه‌كیم) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق كردووه، له‌دیدارێكدا لاریجانی ڕایگه‌یاندووه، دوای ئه‌وه‌ی ڕژێمی به‌عس له‌عێراق كۆتایی پێهاتووه‌و ئه‌مریكاش له‌خاكی عێراق كشاوه‌ته‌وه، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه كه حكومه‌تی عێراق ده‌ست به‌پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان بكات‌و كێشه‌كانی ئه‌و وڵاته چاره‌سه‌ر بكات.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، له‌ئێستادا عێراق سه‌رۆكایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌كات، بۆیه پێویسته سود له‌و پۆسته وه‌ربگرێت، بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی ئاسایش‌و سه‌قامگیریی له‌ناوچه‌كه‌دا.
