عەبدوڵڵا گوول: توركیا لەبەرانبەر تێكشكانی فڕۆكە جەنگیەكەی بێدەنگ نابێت
عەبدوڵڵا گوول، هاوكات بە ڕۆژنامەنووسانی توركیای ڕاگەیاند كە ئاساییە فڕۆكەیەك بە خێراییەكی زۆر بەسەر دەریادا ڕەت ببێت و بە هۆیەوە بۆ كاتێكی كەم سنووری دەریایی وڵاتێكی دیكە ببەزێنێت؛ بەڵام هێشتا ڕوون نییە كە ونبوون و كەوتنەخوارەی فڕۆكەكە لە لایەن هێزەكانی سووریاوە پێكرابێت.
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی توركیا، لە زاری گوولەوە بڵاوی كردووەتەوە كە هەردوو لایەنی توركیا و سووریا لە پێوەندیدان لەبارەی ئەو كێشەیەوە و گەڕانیش بە دوای فڕۆكەوانەكە بەردەوامە.
سەرۆككۆماری توركیا لەوە زیاتر نەچووە نێو وردەكاریی ڕووداوی كەتنەخوارەوەی فڕۆكەكەی وڵاتەكەیەوە كە دوێنێ هەینی، لە كاتی فڕینی بە ئاسمانی دەریایی هەردوو وڵاتەوە و دیار نەماوە.
جێی ئاماژەیە كە سووریا ڕایگەیاندووە كە هێزەكانی وڵاتەكەی بە هۆی بەزاندنی سنوورەوە فڕۆكەكەی پێكاوە و تێكیان شكادندووە؛ بەمەیش حكوومەتی توركیای لەخۆی وروژاندووە.
