گویل: ده‌توانین كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ كورد چاره‌سه‌ربكه‌ین
وتیشی: ده‌توانین كێشه‌كانی خۆمان له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه‌و به وتووێژكردن چاره‌سه‌ربكه‌ین و له‌و رووه‌وه پێشكه‌وتنمان به‌ده‌ستهێناوه.
هه‌روه‌ها گویل پارتی كرێكارانی كوردستانی تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی كه بوونه‌ته ئامڕازو كه‌ره‌سته‌یه‌ك به‌ده‌ستی لایه‌نه‌كانه‌وه‌و له دژی توركیا به‌كارده‌هێنرێن، روونیشیكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ په‌كه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌م لایه‌نه‌وه به‌كاردهێنرێت و سبه‌ینێ لایه‌نێكی تر به‌كاریانده‌هێنێت و دوێنێش كه‌ره‌سته‌و ئامڕازبوون به‌ده‌ست لایه‌ن و خه‌ڵكێكی تره‌وه.
لێدوانه‌كانی گویل له كاتێكدایه كه ئاژانسی هه‌واڵی فورات له زاری نوره‌دین سۆفی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل رایگه‌یاند كه هێرشه‌كانی پارتی كرێكارنی كوردستان له دژی توركیا به‌رده‌وامده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی به وته‌ی ناوبراو چه‌ندینجار په‌كه‌كه ئاگربه‌ستیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركیا راگه‌یاندووه، به‌ڵام توركیا به لاوازی په‌كه‌كه‌ی لێكداوه‌ته‌وه‌و هه‌روه‌ها توركیا له‌سه‌ر سیاسه‌ته هه‌ڵه‌و سه‌ركوتكه‌ره‌كانی دژی گه‌لی كورد به‌رده‌وامه."
