ئیسرائیل داوا ده‌كات سزاكان له‌دژی ئێران قورس‌تر بكرێن
شایۆل مۆفاز جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له میانه‌ی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ هیلاری كلینتۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: پاش ئه‌وه‌ی كه كۆبوونه‌وه‌كانی مۆسكۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێران هیچ ده‌ستكه‌وتێكی نه‌بوو، له ئیًستادا ده‌بێت ئه‌مریكاو وڵاتانی رۆژئاوایی ئابلوقه‌و بایكۆته‌كانی خۆیان بۆ سه‌ر ئێران زیاتر‌و قورس‌تر بكه‌ن.
وتیشی: پێویسته له ئێستادا سزا ئابوورییه‌كان بۆ سه‌ر تاران زیاتر بكرێت و سزای تریش له‌به‌رچاو بگیردرێت و هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانی تریش به وردی تاووتوێبكرێن.
شایۆل مۆفاز جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه دوایین پلان له باره‌ی ئێرانه‌وه هێرشی سه‌ربازییه.
