راگه‌یاندنی فەرمی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی میسر دوا خرا
به پێی هه‌واڵێکی بی.بی.سی، بڕیار وابوو ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ده‌رئه‌نجامی کۆتایی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه رابگه‌یندرێت، به‌ڵام به پێی لێدوانی ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی میسر، به هۆی زۆریی سکاڵای به‌ربژارانی هه‌ڵبژاردنه‌که، ئه‌م ئه‌نجومه‌نه پێویستیی به کاتی زیاتر هه‌یه.
ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژاردنه‌کان واده‌یه‌کی بۆ راگه‌یاندنی ئه‌نجامی یه‌کجاره‌کی دیار نه‌کردووه.
محه‌ممه‌د مرسی و ئه‌حمه‌د شه‌فیق، دوو به‌ربژاری خولی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریی میسر هه‌ردووکیان به‌جیا سه‌رکه‌وتنی خۆیان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا راگه‌یاندووه.
ده‌گوترێت 400 سكاڵا له باری ئه‌م هه‌ڵبژاردنه پێشکه‌ش به ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان کراوه.
گوته‌بێژی \"ئیخوانولموسلمین\"" رایگه‌یاندووه، رێکخراوه‌که‌ی خوازیاره بێ دواکه‌وتن ئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بڵاو بکرێته‌وه."
