مورسی بوو بە یەكەم سەرۆكی هەڵبژێردراوی میسر

مورسی بوو بە یەكەم سەرۆكی هەڵبژێردراوی میسر
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی به‌رایی ئه‌نجامی گه‌ڕی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی میسر ڕاگه‌یه‌ندراو به‌ گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كانیش كاندیده‌كه‌ی ئیخوان موسلیمین (د.محه‌مه‌د مورسی) سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌ و بوو به‌ یه‌كه‌مین سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو له‌ مێژووی میسردا.

به‌ گوێره‌ی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان (مورسی) به‌ جیاوازی زیاتر له‌ یه‌م ملیۆن و 200 هه‌زار ده‌نگ پێش ڕكابه‌ره‌كه‌ی (ئه‌حمه‌د شه‌فیق)ـی دوایین سه‌رۆكوه‌زیرانی سه‌رده‌می (حوسنی موباره‌ك) كه‌وتووه‌.

وایش بڕیاره‌ نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌ ڕه‌سمی ئه‌نجامه‌ كۆتاییه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ ڕابگه‌یه‌ندرێت.

(محەممەد مورسی)

- ناوی تەواوی (محەممەد محەممەد مرسی عیسا ئەلعەیات)ـە و لە ساڵی 1951 لە دایك بووە.

- لە ساڵی 1975 كۆلێژی ئەندازیاری لە زانكۆی قاهیرە تەواو كردووە و لە ساڵی 1978ـیشدا بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە هەمان بوار و هەمان زانكۆ وەرگرتووە. لە ساڵی 1982 بڕوانامەی لە بواری ئەندازیاریدا لە زانكۆی “باشووری كالیفۆرنیا”ـی ئەمەریكا وەرگرتووە.

- لە نێوان ساڵانی 1982 و 1985 لە زانكۆی هەرێمی كالیفۆرنیا وانەی گوتووەتەوە. لە ساڵی 1985 گەڕاوەتەوە میسر و لە زانكۆی زقازیق دەستی بە وانەگوتنەوە كردووە.

- لە ساڵی 2000 تاوەكو 2005 ئەندامی پەرلەمانی وڵات بووە، بەڵام وەكو كاندیدێكی سەربەخۆ، چونكە ئەندامانی ئیخوان موسلمین لە سەردەمی (حوسنی موبارەك)ـدا ڕێگەیان پێنەدەدرا هیچ جۆرە پۆستێكیان هەبێت.

- لەگەڵ دامەزراندنی پارتیی ئازادیی و دادپەروەری لە لایەن گرووپی ئیخوان موسلمینەوە لە ساڵی 2001ـدا، ناوبراو بوو بە سەرۆكی پارتەكە.
Top