وەلى عەهدى سعوودیە كۆچى دوایى كرد
نایف بن عەبدولعەزیز وەلى عەهد و جێگرى سەرۆكى شاندى حكوومەت و وەزیرى ناوەخۆى سعوودیە بوو و لە 78 ساڵى كۆچى دوایى كرد، وارگەى (ئەلعەرەبیە) ئەم هەواڵەى گواستەوە.
شازادە نایف لە 27ى مارس/ئادارى 2009ەوە پۆستى جێگرى سەرۆكى حكوومەتى وەرگرت و لە ساڵى 1975ەوە پۆستى وەزیرى ناوەخۆى سعوودیەى لە ئەستۆ بووە.
