رژێمی سووریا، 34 كه‌سی له حه‌ما كوشت
رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا له بریتانیا ده‌ڵێت هێزه ئه‌منییه‌كانی سووریا، سه‌ره‌تا ده‌ستیان داوه‌ته تۆپباران و فیشه‌ك بارانی شاری سوران و دواتر هێرشیان كردووه‌ته ناو شاره‌كه و 34 كه‌سیان كوشتووه و چه‌ند منداڵیش له ناو كوژراوه‌كاندان.
به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی رۆیته‌رز، هێرشی هێزه ئه‌منییه‌كانی سووریا، له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه ده‌ستی پێكردووه و له ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان ئۆپۆزسیۆن و هێزه‌كانی رژێم، 29 سه‌ربازی هێزه ئه‌منییه‌كان بریندار بوون.
سه‌رۆكی رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا، رامی عه‌بدولره‌حمان، له لێدوانێكدا ئه‌م هێرشه‌ی هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌دی به كۆمه‌ڵكوژی وه‌سف كردووه و داوای كردووه چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به خێرایی بگه‌نه پارێزگای حه‌ما و دۆخه‌كه له نزیكه‌وه ببینن.
له رووداوێكی دیكه‌دا له دیمه‌شق، دوێنێ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نزیك ئۆتۆمبێلێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان روویدا كه هه‌ڵگری سه‌رۆكی تیمی چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ژه‌نڕاڵ رۆبه‌رت موود، بوو. له‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌دا هیچ كه‌س بریندار نه‌بووه.
