یه‌كیه‌تیی كه‌نداو، دژبه ئێران داده‌مه‌زرێت
سعوود ئه‌لفه‌یسه‌ڵ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه، دوێنێ له گوته‌یه‌كدا رایگه‌یاند وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌وروبه‌ری كه‌نداو، رۆژی 14ی مانگی ئایار، له ریاز كۆ ده‌بنه‌وه و بنیادنانی یه‌كیه‌تییه‌كی سیاسی ده‌خه‌نه به‌ر باس كه سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و سیاسه‌تی به‌رگریی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كیه‌تییه‌كه رێك ده‌خات.
پێشنیازی پێكهێنانی یهكیهتییهك بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی كه‌نداو، له كۆتاییه‌كانی ساڵی رابردوو له‌لایه‌ن پاشای سعوودیه باس كرا و ئاژانسی رۆیته‌رز ده‌ڵێت، دیپلۆماتكاره‌كانی رۆژئاوا له‌و بڕوایه‌دان، سعوودیه بۆ پێشگیری له دهستهڵاتگرتنی ئێران له ناوچه‌كه‌دا، هه‌وڵ بۆ دروستكردنی ئه‌م رێكخراوه ده‌دات.
دیپلۆماتكارێكی دیكه‌یش گوتوویه‌تی، سعوودیه ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه شیعه‌كانی به‌حرێن، به یارمه‌تی و پشتگیریی ئێران، حكوومه‌تی سوننه‌ی به‌حرێن بڕووخێنن.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی رۆیته‌رز، له ئه‌گه‌ری پێكهێنانی یه‌كیه‌تییه‌كی له‌و چه‌شنه‌دا، سعوودیه ده‌توانێت بۆ هه‌میشه بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له وڵاتی به‌حرێن بكاته‌وه و پێش به سیاسه‌ته‌كانی ئێران له ناوچه‌كه‌دا بگرێت."
