فڕۆكه‌یه‌كی‌ رووسیا، له‌ سیبریا كه‌وته‌ خواره‌وه‌

فڕۆكه‌یه‌كی‌ رووسیا، له‌ سیبریا كه‌وته‌ خواره‌وه‌
به‌ره‌به‌یانیی‌ ئه‌مڕۆ، فڕۆكه‌یه‌كی‌ نه‌فه‌رهه‌ڵگری‌ رووسیا، ماوه‌یه‌كی‌ كورت دوای‌ جیابوونه‌وه‌ له‌ زه‌وی، له‌ ناوچه‌ی‌ سیبریا كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و كوژانی 31 كه‌سی تێدا ڕاگه‌یه‌ندراوه‌.


كه‌ناڵی‌ ته‌له‌ڤزیۆنی‌ \"رووسیا 24\"" ده‌ڵێت ئه‌م فڕۆكه‌یه‌ له‌ جۆری‌ \""ئه‌ی‌ تی‌ ئار 72\"" بووه‌ و دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ شاری‌ تیومان له‌ باكووری‌ رووسیا، به‌ره‌و سورگوت فڕیوه‌، له‌ سیبریا تووشی‌ گرفت بووه‌ و كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌.

به‌رپرسانی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌ڵێن فڕۆكه‌كه‌ هه‌ڵگری‌ 43 كه‌س بووه‌ و هه‌تا ئێستا لانیكه‌م 31 كه‌س كوژراون و برینداره‌كانیش گواستراونه‌ته‌وه‌ ناوه‌نده‌ پزیشكییه‌كان. ته‌ندروستیی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ برینداره‌كان خراپه‌.

هه‌تا ئێستا هۆكاری‌ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی‌ ئه‌م فڕۆكه‌یه‌ روون نییه‌، به‌ڵام وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌ فه‌رمانیداوه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌ست پێبكات."
Top