سەرچاوەیەك: تەقینەوەی هێڵێكی گواستنەوە نەوت لە شارى حومسی سووریا

سەرچاوەیەك: تەقینەوەی هێڵێكی گواستنەوە نەوت لە شارى حومسی سووریا
دانیشتووانى شارى حومسی سووریایی رایان گەیاند، هێڵێكی گواستنەوە نەوت كە نەوت بۆ پاڵاوكەى شارەكە دەگوازێتەوە تەقێنرایەوە، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز گواستییەوە.


سەرچاوەكە گوتى، هێڵە نەوتییەكە لە گەڕەكێكی سوونەنشین كە هێزگەلی حكوومەتى بوردمانى دەكا، هاتە تەقاندنەوە، ئاماژەى كرد پاش دوو سەعات لە تەقینەوەكە دووكەڵ بەرى ئاسمانى ناوچەكەى گرتووە لە گەڕەكی بابا عەمر لە نێزیك دراستانەكان.

نێزیكەی ساڵێكە ناڕەزایی و خۆپێشاندان ئەو وڵاتەى گرتووەتەوە و داواى لەسەركارلادانى رێژیمی بەشار ئەسەد دەكەن و تا ئێستەش زیاتر لە 8 هەزار كەس هاتوونەتە كوشتن، هەروەها ماوەى 12 رۆژە دەسەڵاتدارانى سووریا شارى حومسیان گەمارۆداوە و سەرچاوەكان ئاماژە دەكەن كە حكوومەت هەموو شتێكی لە شارەكە بڕیوە.
Top