لیژنه‌ی دانوستانی ئاژانسی ئه‌تۆمی، ئێرانی جێ هێشت
لیژنه‌ی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی به سه‌رۆكایه‌تیی جێگری سه‌رۆكی ئاژانس (هێرمان ناكارێتس) كۆتایی به سه‌فه‌ره‌كه‌ی بۆ ئێران هێنا و تارانی جێ هێشت.
به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی فه‌رمیی حكوومه‌تی ئیسلامیی ئێران (ئیرنا)، دانوستانه‌كانی لیژنه‌كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران كۆتایی هاتووه و له زمانی به‌رپرسێكی ئاگاداریشه‌وه گوتوویه‌تی لیژنه‌كه‌ی ئاژانس سه‌ردانی هیچ ناوه‌ندێكی ئه‌تۆمیی ئێرانیان نه‌كردووه.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له ناوخۆی ئێران له زمانی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامییه‌وه، به بێ ئاماژه به ناوه‌رۆكی دانوستانه‌كان ده‌ڵێن وتووێژه‌كان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی چاودێری ئاژانس زۆر سه‌ركه‌وتوو بووه.
ئاژانسی هه‌واڵی \"فارس نیوز\"" هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی هه‌ر دوو لایه‌ن سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامبوونی وتووێژه‌كان رێك كه‌وتوون و \""كاتی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووش دیاریی كراوه.\""
لێدوانی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی له‌حاڵێكدایه كه هێشتا ئاژانسی ئه‌تۆمی راپۆرتێكی سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی سه‌ردانی لیژنه‌كه‌ی بۆ ئێران، بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.
رۆژی رابردوو و هاوكات له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی واده‌ی سه‌ردانی لیژنه‌ی ئاژانسی ئه‌تۆمی بۆ ئێران، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی رایگه‌یاندبوو كه ده‌كرێت لیژنه‌كه ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له ئێران درێژ بكه‌نه‌وه و به‌رده‌وام بن له وتووێژه‌كان.
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی گومانی ئه‌وه‌ی هه‌یه پرۆژه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران بۆ مه‌به‌ستی سه‌ربازی به‌كار بهێنرێت و له دوایین راپۆرتدا و له 12 خاڵدا نیگه‌رانییه‌كانی وڵاتانی ئه‌ندامی ئاژانس سه‌باره‌ت به چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران شیكراوه‌ته‌وه.
به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌و نیگه‌رانییانه ره‌تده‌كه‌نه‌وه و چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی خۆیان به ئاشتیخوازانه و ته‌نیا بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه ده‌زانن."
