هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ی نێوان توركیاوئهنجومهنی هاریكاری كه‌نداو سازده‌كرێت
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودیه، بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی دیالۆگی ستراتیژیی نێوان توركیا‌و ده‌وڵه‌تانی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كهنداولهسهر ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه له‌شاری ئه‌سته‌نبوڵ سازبكرێت و تیایدا تاوتوێی گۆڕانكاری و پێشهاته‌كانی ناوچه بكرێت.
دیالۆگی ستراتیژیی نێوان توركیا‌و ده‌وڵه‌تانی هاریكاری كه‌نداو له‌ئه‌یلولی ساڵی2008ه‌وه ده‌ستی به‌كاره‌كانی خۆی كردووه دوای ئه‌وه‌ی یادشتی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان هه‌ردولا له‌شاری جه‌دده ئیمزا كرا.
