عه‌لی عبدوڵڵا ساڵح ده‌گه‌ڕێته‌وه یه‌مه‌ن
سه‌رۆککۆماری یه‌مه‌ن، کاتی ماڵئاوییکردن داوای له هاووڵاتیانی کرد سه‌باره‌ت به هه‌ڵه‌کانی رابردووی بیبوورن.
هه‌ر ئه‌و رۆژه هه‌زاران که‌س له خه‌ڵکی یه‌مه‌ن بۆ دژایه‌تیکردن له‌گه‌ڵ یاسایه‌ک که سه‌رۆک کۆمار و هێندێک له نزیکانی سه‌رۆککۆمار له سزادان ده‌پارێزێت، خۆپێشاندانیان وه‌رێ خست.
سه‌رچاوه‌یه‌کی حکومه‌تی یه‌مه‌ن بێئه‌وه‌ی ناوی راسته‌قینه‌ی ئاشکرا بکات، به نیویۆرک تامیزی گوتووه: سه‌رۆک کۆماری یه‌مه‌ن به ئاره‌زووی خۆی ناچێته ئه‌مه‌ریکا، به‌ڵام ئه‌و برینانه‌ی دوای ته‌قینه‌وه‌که‌ی ناو کۆشکی سه‌رۆککۆماری، چاک نه‌بوونه و ناچاره بۆ چاره‌سه‌ر کردنیان بچێته ده‌ره‌وه.
ده‌وڵه‌تی باراک ئۆباما بۆ سه‌ردانه‌که‌ی (عه‌لی عه‌بدوڵلا ساڵح) ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕیوه. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له به‌یاننامه‌یه‌کدا ده‌ڵێت، سه‌ردانی سه‌رۆککۆماری یه‌مه‌ن ته‌نیا به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ریی پزیشکییه و بۆ ماوه‌یه‌کی سنووردار تا ساڕێژبوونه‌وه‌ی برینه‌کانی له ئه‌مه‌ریکادا ده‌مێنته‌وه.
چاودێرانیش وای بۆ ده‌چن (عه‌لی عه‌بدوڵلا ساڵح ) له ئه‌مه‌ریکا، داوای مافی په‌نابه‌ری بکات.
