كۆمكاری عه‌ره‌بی داوا ده‌كات (ئه‌سه‌د) ته‌خت جێ بهێڵێت و ئه‌ویش ره‌تی كرده‌وه
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی كۆمكاری عه‌ره‌بی، له كۆتایی دانیشتنی شه‌وی رابردوو له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر، داوایان له (به‌شار ئه‌سه‌د) سه‌رۆكی سووریا كردووه له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ده‌سه‌ڵات راده‌ستی جێگره‌كه‌ی بكات بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تێكی یه‌كێتیی نیشتمانی.
سه‌ر له به‌یانیی ئه‌مڕۆ، حكوومه‌تی سووریا وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له به‌رانبه‌ر ئه‌م پێشنیاره رایگه‌یاند پلانه‌كه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی قبووڵ ناكات و به ده‌ستێوه‌ردانی ئاشكرا له كاروباری ناوخۆی سووریای ده‌زانێت.
ته‌له‌ڤزیۆنی ره‌سمیی حكوومه‌تی سووریا له هه‌واڵێكدا له زمانی به‌رپرسێكی حكوومه‌ته‌كه‌ی (به‌شار ئه‌سه‌د) وێڕای ره‌تكردنه‌وه‌ی پێشنیازه‌كه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی گوتی ئه‌م پێشنیازه به پێچه‌وانه‌ی خواستی خه‌ڵكی سووریایه و له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كانی سووریا ته‌با نییه.
كۆمكاری عه‌ره‌بی له پرۆژه‌یه‌كی پێشنیاركراودا بۆ سووریا ده‌ڵێت ئه‌م حكوومه‌تی نیشتمانییه ده‌بێت چاودێری بكات بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری نوێی سووریا و دواتر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری و په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ببات و ئه‌م ئه‌ركه له ماوه‌ی 2 مانگدا جێبه‌جێ بكات.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیرانی قه‌ته‌ر (شێخ ئه‌حمه‌د ئال سانی) به ئاژانسه‌كانی راگه‌یاندووه، كۆمكاری عه‌ره‌بی بۆ ئه‌م گۆڕانكارییانه له سووریا، داوای هاوكاری و یارمه‌تیی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات.
هه‌ر له بڕیارێكی دیكه‌دا، كۆمكاری عه‌ره‌بی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی چاودێرانی خۆی له سووریا بۆ مانگێكی دیكه درێژ كرده‌وه، به‌ڵام حكوومه‌تی سعوودیه رایگه‌یاند به‌هۆی شكستهێنانی ئه‌ركی چاودێران، چاودێره‌كانی خۆی له سووریا ده‌كێشێته‌وه.
