عه‌بدوڵڵا گۆل تا 2014 له پۆسته‌كه‌ی خۆیدا ده‌مێنێته‌وه
په‌رله‌مانی توركیا هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری په‌سه‌ندكردو مادده‌یه‌كی تریان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ یاساكه زیادكرد، به‌پێی ئه‌و مادده‌یه‌ش ماوه‌ی حوكمڕانی عه‌بدوڵڵا گۆل بۆ ماوه‌ی 7 ساڵ به‌رده‌وامده‌بێت.
به‌پێی ئه‌و گۆڕانكارییه‌ش، سه‌رۆكی ئێستای توركیا و سه‌رۆكه‌كانی پێشووتری ئه‌و وڵاته ناتوانن خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری كاندید بكه‌نه‌وه، ئه‌و سه‌رۆكه‌شی كه دوای گۆل دێت له‌لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایه هه‌موو هاووڵاتییه‌كی توركیا ده‌توانێت خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری كاندید بكات، به‌مه‌رجێك ته‌مه‌نی له‌سه‌روو 40 ساڵانه‌وه بێت و بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێت و ئه‌و مه‌رجانه‌ی تێدا بێت كه ببێته ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ر پێنج ساڵ جارێك ئه‌نجامده‌رێت و هیچ كه‌سێكیش ناتوانێت زیاتر له دوو ماوه‌ی حكومڕانی پۆستی سه‌رۆك كۆماری بگرێته ده‌ست.
