سبەى خەڵكی سووریا لەژێر ناوى \"هەینیی پرۆتۆكۆلی مردن\"" درێژە بەخۆپێشاندان دەدەن"
لەگەڵ بەرزبوونەوەى هەڵمەتى تەناهی لە شارەكانى ئەو وڵاتە و بەرزبوونەوەى سەركۆنەى ناودەوڵەتی و سزاگەلی عەرەبی و یاخیبوونى دەیان ئەفسەر و سەربازى سوپا و پێكهێنانى سووپای ئازادى سووریا، لێژنەكانى هاوئاهەنگى لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئاماژە دەكەن كە سبەى شانبەشانى هەینیی هەموو مانگەكانى پێشوو لەژێر ناوى \""هەینیی پرۆتۆكۆلی مردن\"" درێژە بەخۆپێشاندان دەدەن، لاپەڕەی تۆڕى كۆمەڵایەتیی فەیسبووك \""شۆڕشی سووریا دژی بەشار ئەسەد 2011\"" گواستییەوە، كە تا بەیانى ئەمڕۆ پێنجشەم زیاتر لە330 هەزار لایكی هەیە و نووسویانە \""هەینیی پرۆتۆكۆلی مردن\"" پرۆتۆكۆلی رێگەدانى كوشتنە و ئەدلب خوێنی لێ دەڕژێ وەك ئاماژەیەك بەئیمزاكردنى سووریا لەسەر پۆرتۆكۆلی هەناردنى چاودێرانى عەرەبی بۆ ئەو وڵاتە.
هەینیی رابردوو و لەژێر ناوى \""كۆوەندی عەرەبی دەمانكوژێ\""خۆپێشاندان درێژەى هەبوو و زیاتر لە 19 كەس هاتنە كوشتن.
لە 12ى تشرینی دووەم/نۆڤێمبەرى رابردوو وەزیرانى دەرەوەى عەرەبی لە كۆبوونەوەیەكی نائاساییدا لە قاهیرە بە زۆرینەى دەنگ ئەندامیەتی ئەو وڵاتەیان لە كۆوەندی عەرەبی سڕ كرد، هاوكات 23ى هەمان مانگ جارێكی تر وەزیرانى دەرەوە لە رەباتى پایەتەختى مەغریب دەرفەتێكی 3 رۆژیان بەو وڵاتە دا تا رێگە بە 500 چاودێریى عەرەبی بدا بچنە ئەو وڵاتە و چاودێریی دۆخى مرۆیی بكەن.
لەلایەكی تریشەوە وارگەى شەهیدانى سووریا ئەمڕۆ بڵاوى كردەوە كە هەر لەسەرەتاى دەسیتپێكردنى شەپۆڵی ناڕەزایەتییەكان لەو وڵاتە لە 15ى ئادار/مارسی رابردووەوە تا 20ى ئەم مانگە 5 هەزار و 677كەس هاتوونەتە كوشتن، ئەو وارگەیە ناوى هەموو ئەو كوشتیانەى دیكۆمێنت كردووە. "
