داود ئۆغڵو:دامەزراندنى دەوڵەتى فەڵەستینى تەنیا پێویستى نییە بگرە دانەوەى قەرزێكى مێژوویییە
ئاژانسى ئەنادۆڵى توركى ڕاى گەیاند، داود ئۆغڵو وەزیرى دەرەوەى توركیا دوێنێ دووشەم دواى كۆبوونەوەى لەگەڵ مەحموود عەباس سەرۆكى فەڵەستین لە گۆنگرەیەكى ڕۆژنامەوانى هاوبەشدا ئاماژەى دا، توركیا بەهەموو توانایەكیەوە پشتگیرى لە مافى دامەزراندنى دەوڵەت دەكا لەلایەن برا فەڵەستینییەكانیەوە و و هەموو هەوڵە دیپلۆماسییەكانى بۆ ئەو مەبەستە وەگەڕ دەخا.
داود ئۆغڵو زیاتر گوتى \"دامەزراندنى دەوڵەتى فەڵەستینى لە چوارچێوەى سنوورەكانى 1967 تەنیا پێویستى نییە، بگرە دانەوەى قەرزێكى مێژویییە و تا ئەو قەرزە نەدرێتەوە ئاشتى لە هەرێمەكەدا بەرقەرار نابێ. لەو چوارچێوەیەدا پاڵپشتى لە بزاوەى فەڵەستینییەكان دەكەین\"".
عەباس گوتى \""لە كۆبوونەوەكەدا باس لە كۆمەڵیك بابەتى گرینگ هاتە كردن كە یەكێك لەوانە پرسى ڕێككەوتن بوو لە ناوەخۆى فەڵەستین كە كۆمەڵێك هەنگاوى ئەرێنى نراوە و هیوادارم لە ماوەیەكى كورتدا بگەینە ئەنجام\"".
سەرۆكى فەڵەستین كە دوێنێ دووشەم لە چوارچێوەى سەردانێكى ڕەسمى گەیشتە توركیا و لەگەڵ وەزیرى دەرەوەى ئەو وڵاتە كۆبووەوە، بڕیارە ئەمڕٍۆ لە ئەنقەرەى پایەتەخت كۆمەڵێك چاوپێكەوتنى دووقۆڵى لەگەڵ بەرپرسانى ئەو وڵاتەدا ئەنجام بدا.
-ئاكانیوز"
