ئیسرایل نزیكه‌ی 550 فه‌له‌ستینیی دیكه‌ی ئازاد كرد
حكوومه‌تی ئیسرایل شه‌وی رابردوو له چوارچێوه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی به‌ندكراوانی فه‌له‌ستینی له‌گه‌ڵ سه‌ربازه ئیسرایلییه دیله‌كه‌ی لای حه‌ماس، دووهه‌مین گرووپی زیندانییه فه‌له‌ستینییه‌كانی ئازاد كرد.
به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیا (DW) ژماره‌ی ئه‌و ئازادكراوانه بریتییه له 548 كه‌س كه له‌وانه 4 كه‌سیان ژن و 56 كه‌سیان گه‌نج و مێرمنداڵی ته‌مه‌نی نێوان 14 بۆ 17 ساڵن.
هه‌روه‌ها وته‌بێژێكی حكوومه‌تی ئیسرایل وتوویه‌تی 505 كه‌س له‌وانه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ كه‌ناره‌كانی رۆژئاوای رووباری ئوردن، 41 كه‌سیان ده‌درێنه‌وه به كه‌رتی غه‌زه و 2 كه‌سی دیكه‌شیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئوردون.
هیچ كامه له‌م ئازادكراوانه له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی رێكخراوی حه‌ماس نین و ئازادكرانیان له‌كاتێكدایه كه زۆربه‌یان له ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا ماوه‌ی سزای یاساییه‌كه‌یان كۆتایی پێده‌هات. هه‌روه‌ها هیچ كامه‌یان سزای زیندانی هه‌تاهه‌تاییان له‌سه‌ر نه‌بووه.
ئازادكردنی به‌ندكراوانی فه‌له‌ستینی له زیندانه‌كانی ئیسرایل، له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی حكوومه‌تی ته‌لئه‌بیب دێت له‌گه‌ڵ رێكخراوی حه‌ماس بۆ ئازادكردنی (گیلاد شالیت) سه‌ربازی ئیسرایلی كه ماوه‌ی 5 ساڵ له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه به دیل گیرابوو.
