داوود ئۆغلۆ: توركیا هه‌میشه‌ پارێزگارى له‌ هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر به‌ ئیسرائیل ده‌كات

داوود ئۆغلۆ: توركیا هه‌میشه‌ پارێزگارى له‌ هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر به‌ ئیسرائیل ده‌كات
ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، كه‌ توركیا هه‌میشه‌ پارێزگارى له‌ هه‌ڵوێسته‌كه‌ى به‌رامبه‌ر به‌ ئیسرائیل ده‌كات.

له‌م باره‌یه‌وه‌ ئۆغلۆ گوتى، هه‌ڵوێستى ئێمه‌ له‌برامبه‌ر حوكومه‌تى ئیسرائیل جێگیره‌ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گۆڕانكارى به‌سه‌ردا نایه‌ت، و روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و قه‌یرانه‌ى له‌ نێوان ئێمه‌ و ئیسرائیلدا هه‌یه‌ پێویست به‌ هیچ ناوبژیوانێك ناكات، له‌كاتێكدا نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولی دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ریدان بۆ ئه‌و قه‌یرانه‌، به‌ڵام ئێمه‌ پێویستیمان به‌ناوبژیوانیكردنى هیچ لایه‌نێك نیه‌، چونكه‌ داواكانمان له‌و پرسه‌دا روون و ئاشكرانه‌ و كشاندنه‌وه‌ى ئه‌و داواكاریانه‌ش شتێكى مه‌حاڵه‌.
Top