ئێران ده‌ڵێت هیچ بڕیارێـک سه‌باره‌ت دوو شـاخه‌وانه ئه‌مه‌ریکایـیه‌که نه‌دراوه
له ڕاگه‌یاندنێـکدا ڕۆژی چوارشه‌ممه ده‌سه‌ڵاتی دادی ئێران گوتی دادگایه‌ک هێشـتا تاووتوێی داوایه‌کی پارێزه‌رانی شهین باور و جۆش فه‌تاڵ ده‌کات که تیادا داوای ئازادکردنیان کردوون به که‌فاله‌ت. گوتیشی داد تاکه لایه‌نه زانیاری له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بدات.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه ڕۆژێـک پاش ئه‌وه هات که سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به په‌یامنێرێـکی که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی NBC گوت له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا دوو شـاخه‌وانه ئه‌مه‌ریکایـیه‌که له‌به‌ر هۆی مرۆیی ئازادده‌کرێن.
-دەنگی ئەمەریكا
