پۆلیسى به‌ریتانیا كۆنترِۆڵى بارگرژیه‌كانى وڵاته‌كه‌یان كرد
\"د‌یڤید كامیرۆن\"" سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا رِایگه‌یاند: هێزێكى زۆری پۆلیسمان له له‌نده‌ن و شاره‌كانى دیكه بڵاوه‌پێكردوه به‌مه‌به‌ستى كۆنترِۆڵ كردنى بارودۆخى به‌ریتانیا و رِێگرى كردن له‌و ئاڵۆزیانه‌ى به‌ریتانیا به‌خۆیه‌وه بینی.
سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه له‌كاتی پێویستدا سوپا به‌شدارى ده‌كات بۆ رِێگرى كردن له ئاڵۆزیه‌كان و گێرِانه‌وه‌ى ئارامى بۆ له‌نده‌ن و شاره‌كانى دیكه‌ى به‌ریتانیا، ئه‌گه‌ر پێویست بكات.
به‌پێى سه‌رچاوه پزیشكیه‌كان له‌ماوه‌ى چه‌ند رِۆژى رِابردودا به‌هۆى ئه‌و شه‌پۆله نارِه‌زاییانه‌ى له‌و وڵاته سه‌رى هه‌ڵدا 5 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربون، ئه‌مه جگه له ده‌ستگیركردنى زیاتر له هه‌زار كه‌س له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پۆلیسه‌وه."
