قه‌زافی: تادوا دڵۆپی خوێن به‌رگرى ده‌كه‌م
ئه‌مرِۆ چوارشه‌ممه، \"موعه‌مه‌ر قه‌زافی\"" سه‌رۆكى لیبیا رِایگه‌یاند: من و هه‌زاران هاوڵاتى لیبی ئاماده‌ین تا دوا دڵۆپی خوێن به‌رگرى له نه‌وت و سه‌روه‌ت و سامانى لیبیا بكه‌ین و به‌رده‌وامیش ده‌بین له شه‌رِ.
قه‌زافی وتیشی: هێزه‌كانى لیبیا ناچنه ژێر بارى هه‌رِه‌شه و هێرشه‌كانى ناتۆ كه ده‌یانه‌وێت حكومه‌تى لیبیا بێ هێز بكه‌ن.
له‌به‌رامبه‌ردا به‌رپرسێكى ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایی كرد كه به حكومه‌تى لیبیایان رِاگه‌یاندوه كه تاكه چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانى لیبیا و كۆتایی هێنا به‌شه‌رِ و ناكۆكیه‌كان ته‌نها ده‌ستبه‌رداربونى موعه‌مه‌ر قه‌زافیه له پۆسته‌كه‌ى.
سه‌رچاوه/ ئه‌لجه‌زیره"
