هێرش ده‌كرێته سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسا له دیمه‌شق
ژماره‌یه‌ك له لایه‌نگرانى به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سوریا خۆپیشاندانێكیان له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل له دیمه‌شقی پایته‌ختى سوریا ئه‌نجام دا و پاشان هێرشیان كرده سه‌ری و زیانی مادیان به باڵه‌خانه‌كه گه‌یاند به‌ڵام هیچ زیانێكى گیانى به‌دواوه نه‌بو.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا هێزه ئه‌منیه‌كانى سوریا به كه‌مته‌رخه‌م له پاراستنى باڵیۆزخانه‌كه‌ى تۆمه‌تبار ده‌كات.
شایانى باسه رِۆژى هه‌ینى رابردو هه‌ردو باڵیۆزخانه‌ى فه‌ره‌نسا و ئه‌مه‌ریكا له سوریا به‌شداریان له خۆپیشاندانه‌كانى سوریا كرد و پشتگیرى خۆیان بۆ خۆپیشانده‌ران ده‌ربرِى و حكومه‌تى سوریاش ئه‌و هه‌نگاوه‌ى به ده‌ستێوه‌ردان له‌كاروبارى ناوخۆى وڵاته‌كه‌ى ناوبرد.
