پارته‌كه‌ى ئه‌ردۆگان ناتوانێت گۆرِانكارى له ده‌ستورى توركیا بكات
دواى ئه‌وه‌ى پارتى دادوگه‌شه‌پێدان توانى بی سێیه‌م جار له‌سه‌ر یه‌ك زۆرینه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت به‌ڵام ناتوانێت ده‌ستورى وڵاته‌كه‌ى بگۆرِێت.
به‌پێى ئه‌نجامه به‌راییه‌كان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى رِۆژى رِابردوى توركیادا پارتى دادوگه‌شه‌پێدان 50%ـى ده‌نگه‌كانى به‌ده‌ستهێناوه و به‌م پێیه‌ش ده‌توانێت حكومه‌ت پێكبهێنێت.
پارتى دادوگه‌شه‌پێدان توانى 327 كورسی به‌ده‌ستبهێنێت به‌ڵام ناتوانێت به‌ته‌نها و به‌بێ رِێككهوتنى له‌گه‌ڵ لایه‌نێكى دیكه‌دا ده‌ستورى وڵاته‌كه‌ى هه‌موار بكات.
به‌پێى یاسای توركیا هه‌مواركردنى ده‌ستور پێویستى به 330 كورسیه و به‌و پێیه‌ى پارتى دادوگه‌شه‌پێدان خاوه‌نى 327 كورسیه ناتوانێت به‌ته‌نها ده‌ستورى هه‌موار بكات.
له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركیا كورد توانى 36 كورسی به‌ده‌ستبهێنێت.
سه‌رچاوه/ شه‌رقولئه‌وسه‌ت
