سه‌رۆكى سوریا لێبوردنێكى گشتى بۆ زیندانیانى سیاسی ده‌ركرد
سه‌رۆكى سوریا لێبوردنێكى گشتى بۆسه‌رجه‌م زیندانیانى سیاسی ده‌ركرد، و له‌ئێستاشدا له‌هه‌وڵى پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كه بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كاندا.
ئهمرِۆ چوار شه‌ممه، به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكى سوریا لێبوردنێكى گشتى بۆ سه‌رجه‌م زیندانیانى سیاسی وڵاته‌كه‌ى ده‌ركرد.
به‌پێى لێبوردنه‌كه سه‌رجه‌م زیندانیانى سیاسی له زیندانى ئازاد ده‌كرێت و زیندانیانى ئیخوان موسلیمین و سه‌رجه‌م زیندانیانى تریش ده‌گرێته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا ئۆپۆزسنى سوریا ئه‌و برِیارهى سه‌رۆكى سوریا به دره‌نگ وه‌خت ناوده‌به‌ن و رِایدهگهێنن كه ته‌نها برِیاری ئازادكردنى زیندانیانى سیاسى به‌س نییه بۆ باش كردنى بارودۆخى ئێستاى سوریا و ئێمه داواى رِوخاندنى رِژێمى سوریا ده‌كه‌ین.
له‌لایه‌كى تره‌وه ئاژانسه‌كانى هه‌واڵى سوریا بڵاویان كرده‌وه به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سوریا، له‌هه‌وڵى پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كه بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیۆن و نوێنه‌رانى خۆپیشاندانه‌كاندا به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى گفتوگۆى نیشتیمانى.
لیژنه‌كه 7 كه‌سه و ژماره‌كیان به‌رپرسانى حیزبی به‌عسین و ژمارهكى تریشیان كه‌سانى بێ لایه‌نن.
سه‌رچاوه/ رِادیۆ سه‌وا
