قه‌زافی داواى دانوستان ده‌كات
دواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى زۆر له به‌رپرسانى سه‌ربازى و مه‌ده‌نى له حكومه‌ته‌كه‌ى، سه‌رۆكى لیبیا داواى رِاگرتنى شه‌رِ و دانوستان ده‌كات.
ئه‌مرِۆ سێ شه‌ممه، موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكى لیبیا، داواى له لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیۆن كرد دانوستان ئه‌نجام بده‌ن و ده‌ستبه‌ردارى شه‌رِ ببن، و ئاماده‌یی خۆیشی نیشاندا بۆ رِاگرتنى شه‌رِ به‌و مه‌رجه‌ى هێزه‌كانى ناتۆ له بۆردومان كردنى لیبیا بوه‌ستن.
له وڵاتى ئیتاڵیا و له شارى رِۆما له كۆنفرانسێكى رِۆژنامه‌وانیدا زیاتر له 120 ئه‌فسه‌ر و لیوا و سه‌ربازى لیبی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆیان له حكومه‌تى لیبیا رِاگه‌یاند.
ئه‌مه‌ش دواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى هه‌ریه‌ك له وه‌زیرى ده‌ره‌وه و به‌رپرسی هه‌واڵگرى لیبیا دێت له حكومه‌تى لیبیا.
هه‌روه‌ها پێكدادانى نێوان شۆرِشگێران و حكومه‌تى لیبیا به‌رده‌وامه و له‌دواین پێكداداندا 13 شۆرِشگێر و 3 چه‌كدارى سه‌ربه موعه‌مه‌ر قه‌زافی.
سه‌رچاوه/ رِۆیته‌رز ، جه‌زیره
