فرِۆكهكانى ناتۆ بۆردومانى ماڵى موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكى لیبیایان كرد
له‌درێژه‌ى بۆردومانى فرِۆكه جه‌نگیه‌كانى ناتۆدا بۆسه‌ر بنكه و باره‌گاكانى حكومه‌تى لیبیادا، بۆردومانى ماڵه‌ى سه‌رۆكى لیبیایان كرد.
فرِۆكهكانى ناتۆ بۆردومانى ماڵى موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكى لیبیا له ناوچه‌ى بابولعهزیزیهیان كرد.
تائێستا حكومه‌تى لیبیا به‌فه‌رمى هه‌واڵى بۆردومانكردنى ماڵه‌كه‌ى موعه‌مه‌ر قه‌زافی پشترِاست نه‌كردۆته‌وه، له‌گه‌ڵ به‌ركه‌وتنى سه‌رۆكى لیبیا له‌و هێرشه‌دا.
له‌لای خۆیه‌وه، ناتۆ ئاماژه‌ى به‌وه‌دا هێرشه‌كه زیانێكى زۆرى به خانوه‌كه‌ى موعه‌مه‌ر قه‌زافی گه‌یاندوه و به‌ڵام تائێستا دیار نییه له‌كاتى بۆردومانه‌كه‌دا قه‌زافی له‌وێ بوه یان نا.
شایانى باسه، نزیكه‌ى دوو مانگه خۆپیشاندان له وڵاتى لیبیا ده‌ستى پێكردوه و به‌هۆى رِوبهرِوبونهوهى لایه‌نگرانى ئۆپۆزسیۆن و موعه‌مه‌ر قه‌زافی تائێستا هه‌زاران كه‌س كوژراون.
