ئه‌مه‌ریكا داواى دانوستان له‌ حكومه‌تى سوریا ده‌كات

ئه‌مه‌ریكا داواى دانوستان له‌ حكومه‌تى سوریا ده‌كات

گوڵان/س.م

به‌مه‌به‌ستى كۆتایی هێنان به‌رِشتنى خوێنى هاوڵاتیان و چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كانى ئه‌و وڵاته‌، ئه‌مه‌ریكا داوا له‌ حكومه‌تى سوریا ده‌كات گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن ئه‌نجام بدات.

ئه‌مرِۆ دوو شه‌ممه‌، \"رِۆبه‌رت فۆرد\"" باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له‌ سوریا رِایگه‌یاند: زۆرینه‌ى كوژراوانى ئه‌م دوایه‌ى سوریا هاوڵاتیانى مه‌ده‌نین و چه‌كدار نین، بۆیه‌ پێویسته‌ حكومه‌تى سوریا دانوستانى جدى له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن ئه‌نجام بدات و كۆتایی به‌و ئاڵۆزیه‌ بهێنێت كه‌ وڵاته‌ى گرتۆته‌وه‌.

فۆرد وتیشی: پێویسته‌ حكومه‌تى سوریا ده‌ست هه‌ڵبگرێت له‌ توندوتیژى دژى خۆپیشانده‌ران كه‌ داواى چاكسازى و دیموكراتى ده‌كه‌ن بۆ وڵاته‌كه‌یان.
باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له‌ سوریا نیگه‌رانى خۆشیی نیشاندا له‌ ئه‌نجامنه‌دانى دانوستان له‌ نێوان ئۆپۆزسیۆن و حكومه‌تى سوریا.

شایانى باسه‌، ماوه‌ى زیاتر له‌ دوو مانگه‌ خۆپیشاندان له‌ وڵاتى سوریا ده‌ستى پێكردوه‌ به‌هۆى به‌كارهێنانى توندوتیژى به‌رامبه‌ر به‌ خۆپیشانده‌ران تائێستا زیاتر له‌ 800 خۆپیشانده‌ر كوژراون، جگه‌ له‌ ده‌ستگیركردنى ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى سوریاوه‌.

سه‌رچاوه‌/ رِادیۆ سه‌وا"
Top