رەنگە موباره‌ك له سێداره بدرێت
دادگاى تێهه‌ڵچونه‌وه‌ى میسر ئاشكرایی كرد، ئه‌گه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ئاراسته‌ى سه‌رۆكى پێشوى میسر كراوه بسه‌لمێنرێت رِه‌نگه سزاى له‌سێداره‌دانى به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.
ئه‌مرِۆ شه‌ممه، \"زه‌كه‌ریا شلش\"" سه‌رۆكى دادگاى تێهه‌ڵچونه‌وه‌ى میسر، له‌لێدوانێكى رِۆژنامه‌نوانیدا رِاشیگه‌یاند: له‌م هه‌فته‌یه‌دا دادگایی كردنى حوسنى موباره‌ك و خانه‌واده‌ى به‌رِێوه‌ده‌چێتء، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ئاراسته‌ى حوسنى موباره‌ك كراوه، سزاكه‌یان له‌نێوان سێ ساڵ به‌ندكردن تا له‌سێداره‌داندایه.
شلش، به‌دوریشى نه‌زانى سزاى له سێداره‌دان به‌سه‌ر سه‌رۆكى پێشوى میسر بسه‌پێندرێت ئه‌گه‌ر تۆمه‌ته‌كانى به‌سه‌ردا سه‌لمێندرا.
وتیشی: له‌میانه‌ى لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا وه‌زیرى ناوخۆى پێشوى میسر دانى به‌وه‌دا ناوه كه حوسنى موباره‌ك به سیفه‌تى سه‌رۆكى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه ئه‌منیه‌كان، فه‌رمانى پێكردوه ته‌قه له خۆپیشانده‌ران بكات و توندوتیژیان به‌رامبه‌ر به‌كاربهێنێت.
له‌لای خۆیه‌وه حوسنى موباره‌ك ئه‌و تۆمه‌تانى رِه‌ت كرده‌وه و رِایگه‌یاند به‌هیچ شێوه‌یه‌ك فه‌رمانى نه‌داوه به‌قه‌كردن له خۆپیشانده‌ران و دواى كردوه به وشیاریه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران بكه‌ن.
سه‌رچاوه/ رِوسیا ئه‌لیه‌وم"
